هەولێر.. سەرۆكی پارتێكی توركمانی لە مامەڵەی ئۆتۆمبێلدا فێڵ لە هاوڵاتییەك دەكات

لە هەولێر، سكاڵا لەسەر سەرۆكی پارتێكی توركمانی تۆماركرا، بەهۆی ئەوەی لە مامەڵەیەكی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا فێڵی لە هاوڵاتییەك كردووە.

ئەیوب وەرتی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، ئەمڕۆ هاوڵاتییەك لە دادگا سكاڵای دژی محەمەد سەعدەدین، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی تۆماركردووە، بەهۆی ئەوەی لە مامەڵەیەكی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا سەرۆكی پارتەكە فێڵی لە هاوڵاتییەكە كردووە.

چەند مانگێك لەمەوبەر سەرۆكی پارتە توركمانییەكە ئۆتۆمبێلێكی لەو هاوڵاتییە كڕیوە و چەكێكی بانكیی پێداوە، بەڵام كاتێك هاوڵاتییەكە چووەتە بانك، دەركەوتووە چەكەكە بێڕەسیدە و سەرۆكی پارتەكە هیچ پارەیەكی لە بانكدا نەبووە، بۆیە ئەمرۆ سكاڵای لەدژ تۆماركردووە.

سەرۆكی ئەو پارتە توركمانییە، ئەندامی پەرلەمانی كوردستانە و بڕیاردەری لیژنەی داراییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: بیریانچووەتەوە دوای هەڵبژاردن دەبێت سەنەویی پڕۆژەکان بگێڕنەوە سەر ناوی حکومەتی هەرێم

ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی رایگەیاند، بیریانچووەتەوە دوای 11ـی 11ـی 2025، دەبێت سەنەوی و موڵکداریی پڕۆژەکان بگێڕنەوە…
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان: ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی لە هەولێر بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکرا مافی کرێنشینان بوو

کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایگەیاند، ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشکران، مافی کرێنشینان بووە و یارییان…
Total
0
Share