ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە چەكوش كوژرا

ژنێكی خەڵكی سنە كە دایكی سێ منداڵە لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە چەكوش كوژرا.

ڕووداوەكە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە ڕوویداوە و ژنەكە ناوی (سەرگوڵ ئەكبەری)ی تەمەن 42 ساڵە و دایكی سێ منداڵە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، سەرگوڵ ئەکبەری بەهۆی کێشەی خێزانی لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی (حەسەن ئاوا)ی سنە بە دەستی هاوسەرەكەی (عیرفان قادری) کوژراوە.

عیرفان قادری خەڵکی گوندی (کەرە سی) و تووشبووی ماددە هۆشبەرەکانە و دوای ئەنجامی ئەو تاوانە هەڵاتووە و تائێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرنەکراوە. پێشتریش چەندین جار ژنەکەی داوەتە بەر لێدان و کوتان، وەك ئەوەی ڕێكخراوەكە بڵاویكردووەتەوە.

ئاماژەشیداوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا شەش ژن لە شارەكانی سنە (دوو حاڵەت)، کرماشان (سێ حاڵەت) و سەقز (یەك حاڵەت) بە دەستی هاوسەرەكانیان کوژراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێکانیانی: دوای نووسراوەکەی تەیف سامی چەندجارێک قسە لەگەڵ سودانی کراوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای نووسراوەکەی وەزیری دارایی عێراق بۆ راگرتنی خەرجکردنی مووچەی هەرێم چەندجارێک قسە لەگەڵ…
زیاتر ببینە

وێژەییە نەك زانستی.. عەبدوڵا حاجی مەحمود لەبارەی دەنگۆی دەرنەچوونیەوە ڕوونكردنەوە دەدات

عەبدوڵا حاجی مەحمود ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە لەبارەی ئەنجامەكانی ناوبراوەوە تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكراونەتەوە، دەڵێت، “لە قۆناغی 12ی…
Total
0
Share