(ڤیدیۆ) ئینته‌ر میلان به‌ ساسولۆی دۆڕاند و لوتکه‌ی بۆ میلان چۆڵکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئینته‌ر میلان دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی به‌رامبه‌ر ساسولۆ تۆمارکرد.

یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌یاریگای جوسێپی میاتزا میوانداریی یانه‌ی ساسولۆی کرد، یانه‌ی میوان “ساسولۆ” توانی به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌کانی ساسولۆ له‌ خوله‌که‌کانی هه‌شت، 26 له‌لایه‌ن جیاکۆمۆ ڕاسپادۆری و جیانلوکا سکامکاوه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، نێراتزۆری ژماره‌ی خاڵه‌کانی له‌ 54دا وه‌ستایه‌وه‌ و له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا جێگیربوو، هه‌روه‌ها چانسی گرتنه‌وه‌ی لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی له‌ده‌ستدا، که‌ له‌ئێستادا ئه‌ی سی میلان به‌ 56 خاڵه‌وه‌ لوتکه‌ی گرتووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ساسولۆ به‌ 33 خاڵه‌وه‌ بۆ پله‌ی 11 سه‌رکه‌وت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ له‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگه‌وه‌ نزیکه‌ و بیر له‌ نازناوه‌که‌ ناکاته‌وه‌ !

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی، جوزێ مۆرینیۆ ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکردووه‌ و سه‌ره‌ڕای نزیکبوونه‌وه‌ی له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ،…
Total
0
Share