(ڤیدیۆ) تۆتنهام له‌ یارییه‌کی ئاگریندا‌ مانچسته‌ر سیتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی که‌ڵه‌شێره‌ ڕوومییه‌کانی له‌نده‌ن کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچسته‌ر سیتی له‌یاریگای ئیتیحاد میوانداریی یانه‌ی تۆتنهامی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی تۆتنهام کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی سیتیزن له‌ خوله‌که‌کانی 33، 92 له‌لایه‌ن ئیلکای گۆندوگان و ڕیاز مه‌حریز (لێدانی سزا) تۆمارکران، گۆڵه‌کانی یانه‌ی تۆتنهام له‌ خوله‌که‌کانی چوار، 59، 95 له‌لایه‌ن دیان کولوسێڤیسکی و هاری که‌ینه‌وه‌ (دوو گۆڵ) تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچسته‌ر سیتی سێ خاڵی گرنگی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام بە 63 خاڵه‌‌وه‌ له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی نایابی ئینگلته‌را به‌رده‌وامبوو، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی تۆتنهام به‌کۆکردنه‌وه‌ی 39 خاڵ له‌پله‌ی هه‌شته‌مه‌وه‌ بۆ حه‌وته‌م سه‌رکه‌وت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی پاڵپشتیی داراییەوە بەڵێن بە خوێندكاران دەدات

بابەتی دواتر

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: یەک گوتاریی و تەباییمان لە ھەرێم ھۆکار دەبێت بۆ پاراستنی مافەكانمان لە ناوەند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تالیافیکۆ لە پریمەرلیگەوە داواکراوە

ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام، نیکۆلاس تالیافیکۆ لە خولی نایابی ئینگلیزییەوە داواکراوە. ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کە…
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە دۆسییەى دێمبلی کردەوە

یانەى بەرشلۆنە هەوڵەکانی بۆ درێژکردنەوەى بۆندی یاریزانەکانی دەستپێکرد. ئامانجی یەکەمی یانەى بەرشلۆنە یەکلایی کردنەوەى داهاتووی سێرجی بۆسکێتسی کاپتنی…
Total
0
Share