کاڤانی چاوەڕێی جوڵەی ئالکاسێرە

ئیدینسۆن کاڤانیی ئەستێرەی ئۆرۆگوایی لەگەڵ ئیدارەی یانەی ڤیاڕیاڵ بە ڕێککەوتن گەیشتووە، جەمسەرەکان چاوەڕوانی فرۆشتنی پاکۆ ئالکاسێر-ن.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کە پاکۆ ئالکاسێری هێرشبەری ڤیاڕیاڵ لە پەیوەندیکردن بە یانەکانی سێلتا ڤیگۆ و ڤالێنسیا نزیک بووەتەوە، لە ئەگەری واژۆکردنی گرێبەستەکەیدا ڕاستەوخۆ ڤیاڕیاڵ گرێبەست لەگەڵ ئیدینسۆن کاڤانی واژۆ دەکات.

کاڤانی لەگەڵ ڤیاڕیاڵ ڕێککەوتنی گشتگیری کردووە، دەیەوێت دوای یاریکردن لە خولەکانی ئیتاڵیا، فەرەنسا، ئینگلتەرا لە خولی ئیسپانیا ئەسپی خۆی تاو بدات.

مارکا نووسیویەتی، ئونای ئیمیری ڕاهێنەر گڵۆپی سەوزی بۆ فرۆشتنی ئالکاسێر و کڕینی کاڤانی داگیرساندووە، بەوپێیەی پێشتر لە پاریس سان جێرمان لەگەڵ “جەنگاوەرە سێلسیستییەکە”دا کاری کردووە، دەشزانێت کە بۆ وەرزی داهاتوو لە توانایدایە ببێتە پاڵپێوەنەر بۆ یاریزانەکانی دیکە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی حكومەتی عێراق: چاكسازیمان لە كەرتی كارەبا دەستپێكرد

بابەتی دواتر

پەیکەری ئە‌نجومە‌نی ڕاژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی حكومە‌تی ھە‌رێم پەسەندکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share