(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ ڕیمۆنتادای کرد و چێڵسی بە زەحمەت بردییەوە

یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداریی یانەی نۆرویچ سیتی کرد و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لە “ئانفێڵد ڕۆدز” میوانداریی یانەی نۆرویچ سیتی کرد، یارییەکەش بە بردنەوەی یانەی خانەخوێ بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتاییهات.

گۆڵەکانی لیڤەر لە خولەکەکانی 64، 67، 81 لەلایەن سادیۆ مانێ، محەمەد سەڵاح، لویس دیازەوە تۆمارکران، گۆڵی کەنارییەکانیش لە خولەکی 48 لەلایەن میلۆت ڕاشیکاوە تۆمارکرا.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی چێڵسی بە گۆڵێکی بێوەڵام بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس بردنەوەی تۆمارکرد، گۆڵەکەش لە خولەکی 89 لەلایەن حەکیم زەیاشەوە تۆمارکرا.

هەروەها ئارسیناڵ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەرامبەر برێنتفۆرد تۆمارکرد، گۆڵەکانی گانەرز لەلایەن ئیمیڵ سمیز ڕوی و بوکایۆ ساکا لە خولەکەکانی 48 و 79 تۆمارکران، تاکە گۆڵی یانەی میوان لە خولەکی 90 لەلایەن کریستیان نۆگاردەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوو، لەبەرامبەردا چێڵسی بە 50 خاڵەوە لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندییدا جێگیربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید له‌ مایۆرکاوه‌ به‌ سێ خاڵه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ مه‌درید

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خوولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڕیاڵ…
Total
0
Share