به‌رپرسانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی دڵنیان له هاوینی 2021 ده‌توانن به بڕێکی دیاریکراو کیلیان مباپێی فه‌ره‌نسی بگوێزنه‌وه بۆ ڕیزه‌کانیان.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی له ئاسی ئیسپانییه‌وه بڵاویکردووه‌ته‌وه، مباپێ له هاوینی 2022 بۆنده‌که‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانت جێرمان کۆتاییدێت و تاوه‌کو ئێستا نوێنه‌کراوه‌ته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه لیۆناردۆ ئاراوخۆی به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشیی پاریس ڕایگه‌یاندووه، ” ده‌ستمان به پڕۆسه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی بۆنده‌کان کردووه، دی ماریا، نێیمار، مباپێ، بێرنارت و دراکسله‌ر، له چه‌ندین جه‌مسه‌ره‌وه سه‌رقاڵی دانوستاندنین و له داهاتوویه‌کی نزیکدا زانیاری بڵاوده‌که‌ینه‌وه”.
سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یانکردووه، ئه‌گه‌ر بێت‌و پاریس له نوێکردنه‌وه‌ی بۆندی مباپێی ناسراو به ئاسکه فه‌ره‌نسیه‌که سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت، فلۆرنتینۆ پێرێز و ئه‌نخێل سانچێز سه‌رۆک و به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێکاری ڕیاڵ مه‌درید دڵنیان که به‌بڕی 161 ملیۆن یورۆ ده‌توانن بۆندی له‌گه‌ڵدا واژووبکه‌ن.
ئیداره‌ی مێره‌نگی به مه‌به‌ستی واژووکردنی بۆندی مباپێ دوو وه‌رزه ئاماده‌کاریکردووه، داواکارییان له یاریزانه‌که نوێنه‌کردنه‌وه‌ی بۆنده‌که‌ی بووه له‌گه‌ڵ پاریس سانت جێرمان، یاریزانه‌که‌ش بۆ مسۆگه‌رکردنی داهاتووی له‌هه‌وڵدایه بۆندی نوێ له‌گه‌ڵ پاریس واژووبکات، به‌ڵام به‌ندێک جێگیربکات به‌هۆیه‌وه له‌هه‌ر ساتێکدا بتوانێت په‌یوه‌ندی به شاهانه‌وه بکات.
سه‌رۆکی ڕیاڵ مه‌درید دڵنیایه له واژووکردنی بۆنده گه‌وره‌که