(NBA) ڕاپتۆرز و ڕۆکێتس براوەبوون و هۆرنێتس ئەنجامێکی گەورەی تۆمارکرد

سێ ڕووبەڕووبوونەوەی هەفتەی 24ی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA) ئەنجامدرا، تیمەکانی هۆرنێتس و ڕۆکێتس براوەبوون.

لە یارییەکی بەهێزدا تیمی ئەتلانتا هوکس لە فیلیپس ئارینا میوانداریی چارلۆت هۆرنێتسی کرد، تیمی میوان بە ئەنجامی (127-130) بردنەوەی تۆمارکرد، ئەنجامەکەش یەکێکبوو لە بەرزترین ئەنجامەکانی ئەو یارییانەی لە گەڕی 24 ئەنجامدراون.

لە یارییەکی دیکەدا تیمی تۆرنتۆ ڕاپتۆرز بە ئەنجامی (102-90) بردنەوەی بەرامبەر واشنتن ویزاردس تۆمارکرد، هەروەها تیمی هیوستن ڕۆکێتس بە ئەنجامی (118-108) لە نیوئۆرلیانز پیلیکانزی بردەوە.

بەپێی ئەنجامەکانی ئەم وەرزە، تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز لوتکەی کۆمەڵەی خۆرئاوای یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکای گرتووە، لە کۆمەڵەی خۆرهەڵاتیش تیمی چیکاگۆ بوڵز تاوەکو ئێستا لە پێگەی یەکەمدایە.

بابەتی پێشتر

تیمی ڕوسیا جامی دەیڤیزی بەرزکردەوە

بابەتی دواتر

زانکۆی سلێمانی وردەکاریی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share