ماگوایەر لەبارەی باندی کاپتنی و کریستیانۆوە هاتە دەنگ

وەک وەڵامێک بۆ ئەو ڕاپۆرتانەی ئاماژە بە کێشە لە ژووری جلگۆڕینەکانی یانەی مانچستەر یونایتد دەکەن، هاری ماگوایەر-ی کاپتنی یانەکە سەرجەم ئەو زانیارییانە بە پڕوپاگەندە ناودەبات.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەکردووە، کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ژووری جلگۆڕینەکانی مانچستەر یونایتد هاوشێوەی سەرکردەیەک مامەڵەدەکات و سەرجەم یاریزانە لاوەکانی خستووەتە ژێر سێبەری کەسایەتییە بەهێزەکەیەوە، ئەم بابەتەش هەرگیز بەدڵی هاری ماگوایەر-ی کاپتنی یانەکە نەبووە، لەکاتێکدا دەبێت هەمووان لەلایەن ئەوەوە ئاڕاستەبکرێن.

لەوبارەیەوە ماگوایەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “چەندین ڕاپۆرتم لەبارەی یانەکەوە خوێندووەتەوە کە ڕاست نەبوون و ئەمەش یەکێکە لەوانە، لەسەر هەر بابەتێک کە بڵاودەکرێتەوە پۆست ناکەم، بەڵام بەپێویستی دەزانم ئەمجارە ڕوونکردنەوە بدەم، ئێمە یونایتدین، یەکگرتووین و هەموو سەرنجێکمان لەسەر یارییەکەی یەکشەممەیە، کاتێکی خۆش بۆ هەمووتان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی بایرن به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ به‌شدارینه‌که‌ن

ئه‌گه‌رهه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی کاریگه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن به‌هۆی پێکانه‌وه، نه‌توانن‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌شداریبکه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌کانی بێلد سپۆرت،…
Total
0
Share