دوو کەمپی ئاوارەبووان لە ئەنبار و کەرکوک داخران

گەڕاونەتەوە شوێنەكانی خۆیان

دوو کەمپی ئاوارەبووان لە پارێزگاکانی ئەنبار و کەرکوک دوای گەڕانەوەی سەرجەم ئەوانەی تیایدابوون داخرا.

میدیا عێراقییەكان ئەمڕۆ شەممە 14ی تشرینی دووەم بڵاویانکردەوە، حکومەتی خۆجێی ئەنبار ئاشكرایكردووە، دوای ئەوەی 30ی ھەزار خێزانی ئاوارە لە کەمپی حەبانییە لە ئەنبار گەڕانەوە زێدی خۆیان، ئەو کەمپە داخراوە.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە تا ساڵی داھاتوو کەمپی فەللوجە ـ عامرییەش دادەخرێت.

لەلایەکی دیکەوە عەمار سەباح، بەڕێوەبەری نوسینگەی كەركوكی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سەرجەم ئاوارەکانی نێو کەمپی یەحیاوا لە ناحیەی لەیلان-ی سەر بە پارێزگای کەرکوک گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان کە ژمارەیان 340 خێزان بوو، ئەو کەمپە بەیەکجاری داخراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپی یەحیاوا دانیشتووی ناحیەی تەلەعفەر-ی سەر بە پارێزگای نەینەوا بوون کە لەئێستادا گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.

عەمار سەباح، باسی لەوەشکرد لە ھەفتەی داھاتوودا کەمپی لەیلان (یەک) کە ھەزار و 600 خێزانی ئاوارەی قەزای حەویجە و پارێزگای سەڵاحەددین تیایدا نیشتەجێن، دادەخەن، ئەوەیش دوا کەمپی ئاوارەکان دەبێت کە لە سنووری پارێزگای کەرکوک دادەخرێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆكایەتیی یەكێتی: ڕێگەنا‌دەین سلێمانی بکرێتە قوربانیی ململانێ و نائارامییه‌ سیاسییەکان

بابەتی دواتر

لەسەر فرۆشتنی ماسی خراپ پۆلیس چوار تۆمەتبار دەستگیردەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share