ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

لەخول و پاڵەوانێتییەكانی ئەوروپا ئەمڕۆ شەممە، چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن.

لەخولی ئینگلتەرا سێ یاریی گرنگ ئەنجام دەدرێن، كاتژمێر 6 سێ یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێت، ئارسناڵ میوانداری برینتفۆرد دەكات، چێڵسی دەبێتە میوانی كریستاڵ پاڵاس، لیڤەرپوڵیش ڕووبەڕووی نۆرویچ سیتی دەبێتەوە.

بەڵام یارییە گرنگەكە لە نێوان مانچستەر سیتی و تۆتنهام دەبێت كاتێك هەردوو یانە كاتژمێر 8:30 خولەكی شەو بەیەك دەگەن.

لەخولی ئیسپانیاش ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگی ڕیزبەندی كاتژمێر 11ی شەو میوانداری یانەی ئالاڤێس دەكات كە لە پلەی هەژدەیەمی ڕیزبەندی خولەكە دەبینرێت.

ڕیاڵ مەدرید لە دوو هەفتەی ڕابردودا ئاستی زۆر دابەزیوەو 4 خاڵ لە پێش ئیشبیلیەی دووەمەوەیە.

لەخولی ئیتاڵیاش یانەی میلان لەكاتژمێر 10:45 خولەك دەبێتە میوانی یانەی سالیرینتینا.

لە ئەڵمانیا بایرن و دۆرتمۆند یارییان نییەو بەهێزترین یاریی لە نێوان ۆڵفسبۆرگ و هۆڤینهایم دەبێت.

لەخولی فەڕەنسا پاریس سانجێرمان كاتژمێر 11 ی شەو دەبێتە میوانی نانت.

پاریس پێشەنگی ریزبەندی خولی فەرەنسای گرتوەو نانتیش لەپلەی دەیەمدایە.

یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ

خولی ئینگلتەرا

ئارسناڵ – برینتفۆرد 6:00

لیڤەرپوڵ – نورویچ سیتی 6:00

كریستاڵ پاڵاس – چێڵسی 6:00

مانچستەر سیتی – تۆتنهام 8:30

خولی ئیسپانیا

ئۆساسۆنا – ئەتلەتیكۆمەدرید 06:15

ڕیاڵ مەدرید – ئالاڤێس 11:00

خولی ئیتاڵیا

ڕۆما – هیلاس ڤیرۆنا 8:00

سالیرینتینا – میلان 10:45

خولی فەڕەنسا

نانت – پاریس سانجێرمان 11:00

بابەتی پێشتر

نرخی دراوە بیانییەکان

بابەتی دواتر

باوكی مباپی لە مەدریدە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هالاند تاوەکو 2022 یاریناکات

هێرشبەری نەرویجی-ی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند تاوەکو سەرەتای ساڵی 2022 ناتوانێت بەشداریی هیچ یارییەک بکات. ڕۆژنامەی بێلد…
زیاتر ببینە

نێردەی ڕیاڵ مەدرید لە ئەڵمانیا-یە

ڕیاڵ مەدرید هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی جوود بێلینگهامی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەستپێکرد. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست…
Total
0
Share