باران و بەفر چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

پێشبینی نمە باران لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەكرێت لەگەڵ بارینی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان، وەك ئەوەی كەشناسیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ ئاسمانى هه‌رێم بگۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى نمه‌باران به‌شێوه‌ى بچڕبچڕ له‌ كاته‌كانى دواى نيوه‌ڕۆدا به‌تايبه‌ت له‌ سنوورى دهۆك، هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕين. هه‌روه‌ها به‌فرێكى كه‌م له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌ سنووريه‌كان ده‌بارێت.

دەشڵێت، به‌ڵام له‌ ناوچه‌كانى (سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ركوك و گه‌رميان) ئاسمان هه‌ورى ته‌واو و نيمچه‌هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى كه‌مێك دڵۆپه‌ باران و پلەكانی گەرماش 3 پلە نزمدەبنەوە.

كەشناسیی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، زۆرترين ڕێژه‌ى باران بارين له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك و ناوچه‌ شاخاويیه‌كانى ده‌بێت.

بابەتی پێشتر

لە ساڵێكدا عێراق زیاتر لە هەزار منداڵی بەتۆمەتی داعشبوون دەستگیركردووە

بابەتی دواتر

ڕووداوێكی هاوشێوەی ڕەیان بەسەر منداڵێكی ئەفغانیدا دووبارە بووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share