وه‌زاره‌تى بارزگانى پلانێكى نوێی بۆ فۆرمی خۆراك ڕاگه‌یاند

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دەستیانکردووە بە دانانی پلانێک بە ئامانجی چاودێریکردنی میکانیزمەکانی ئامادەکردنی فۆرمی نوێی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە میدیای فه‌رمیی عێراقی وتووه‌، دەستیانکردووە بە دانانی پلانێک بە مه‌به‌ستى چاودێریکردنی میکانیزمەکانی ئامادەکردنی فۆرمی نوێی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان و ئەو توێژانەی دەیانگرێتەوە و ئەوانەشی نایانگرێتەوە.

ئاشكراشیكردووه‌، پلانه‌كه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان فۆرمى بەشەخۆراکی هاوڵاتییان، هاوڵاتییانی کەمدەرامەت و خاوەن پێداویستییەکانیش دەگرێتەوە.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق داوای لە سەرجەم دامەزراوەکان کرد هاوکارییان بکەن لە ناردنی زانیارییەکان بە ئامانجی وردبینیکردنی ناوی هاوڵاتییان تا ئەو هاوڵاتییانەی پێدانی فۆرم و بەشەخۆراک دەیانگرێتەوە جیابکرێنەوە لەوانەی نایانگرێتەوە.

حه‌نون باسی له‌وه‌ش كردووه‌، سەرۆک وەزیران فەرمانیکردووە بە چاودێریکردنی بازاڕ و گرتنەبەری ڕێکاری توند بەرامبەر ئەوانەی یاری بە نرخی کاڵا و پێداویستییەکانی هاوڵاتییانەوە دەکەن بە گشتی و لە مانگی ڕەمەزاندا بە تایبەتی.

بابەتی پێشتر

بایدن: له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا ڕوسیا هێرشه‌كانى بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێده‌كات

بابەتی دواتر

پارێزەری ترەمپ: هێلاری سیخوڕیی بەسەرەوە كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار لەكاتی داخستنی بازاڕی دراودا بە بەراورد بە بەیانی كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی. لەكاتی داخستنی…
Total
0
Share