لە یەكێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی پیاوێك تەقەی لە ژنەكەی خۆی كرد و دواتریش فیشەكێكی بەخۆیەوە نا، وتەبێژی پۆلیس دەڵێت، خاوەن منداڵێكن و كێشەی خێزانییان هەبووە.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەكی كوردسات لە سلێمانی پیاوێك لە بەردەرگای ماڵی خۆیاندا تەقەی لە ژنەكەی كرد و كوشتی.
وتیشی، “دوابەدوای ئەوەش هەر لەهەمان شوێندا فیشەكێكی بەخۆیەوە ناوە و بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا”.
سەركەوت ئەحمەد ئەوەشی ڕوونكردەوە، ژن و مێردەكە كە خاوەن منداڵێكن، كێشەی خێزانییان هەبووە و پێكەوە نەژیاون.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا تەرمی هەردووكیان لە پزیشكی دادوەرین.