كۆمپانیاكانى ده‌رمان له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستیی سلێمانى دابینناكه‌ن

كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستى دابینناكه‌ن.

كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان له‌ سلێمانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له ‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند، بڕیاریانداوه‌ له‌مڕۆوه‌ ‌هیچ ده‌رمانێك بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى ‌و سنوورى هەردوو پارێزگاى سلێمانى ‌و هه‌ڵه‌بجه‌ دابیننه‌كه‌ن.

ئه‌و كۆمپانیانه‌ باسیان له‌وه‌ش كرد، له‌ ئێستادا حكومه‌تى هه‌رێم 20 ملیار دینار قه‌رزداریانه ‌و چوونه‌ته‌ بانك، له‌وێ پێیانوتراوه‌ پاره‌ هه‌یه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارایی بڕیاریداوه‌ پاره‌كه‌یان به‌ 55 مانگ بۆ خه‌رجبكرێت‌ و ئێستا ئه‌وه‌شیان پێنادرێت.

بڕیاره‌كه‌ى ئه‌و كۆمپانیانه‌ دواى ئه‌وه‌ دێت، ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ مانكه‌ كێشه‌ى كه‌مى ‌و نه‌بوونى ده‌رمان له ‌فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى‌ و سنوورى پارێزگاكه‌ هه‌یه‌ و تائێستا نه‌توانراوه‌ چاره‌سه‌رێكى بنه‌ڕه‌تى بۆبكرێت.

بابەتی پێشتر

دوو گه‌نجى سزادراوى ڕووداوه‌كه‌ى هۆقه‌باز له‌ زیندان مانیان گرتووه‌ ‏

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی: زۆرمان نەماوە هاوپەیمانی لەگەڵ سەدر ڕابگەیەنین و حكومەت پێكبهێنین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی: کەس ناتوانێت بە ئیرەیی لە جوانی سلێمانی کەمبکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی بڵاویکردەوە، سلێمانی جوانترین و گەشاوەترین شاری هەرێمی کوردستانە، سروشتەکەی وایکردووە هەمیشە گەشەکردن تیایدا بەردەوام…
Total
0
Share