سبەینێ مووچەی مانگی هەشتی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بە پێی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە، سبەینێ دووشەممە مووچەی مانگی هەشتی چەند شوێنێك دەدرێت.

بەپێی خشتەكە، هەریەكە لە وەزارەتەكانی كاروباری كۆمەڵاتی و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، دارایی و ئابوری، ناوخۆ، پەروەردە، تەندروستی، داد، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، بازرگانی پیشەسازی، سامانە سروشتیەكان، گواستنەوە و گەیاندن، كشتوكاڵ و سەرچاوەی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار و پلاندانان و ئەنجومەنی دادوەری مووچە وەردەگرن.

هەر بەپێی خشتەكە رۆژی سێشەممە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم دەهێندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە ئامانجگرتنی پێشمەرگە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی هێزی پێشمەرگە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستانە. بافڵ جەلال…
Total
0
Share