ژنێك بەتۆمەتی بەچەقۆ هێرشكردنەسەر ژنێكی دیكە دەستگیركرا

18 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى و یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینارى به‌زۆر لێسه‌ندووه‌

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن هێزەكانی نەهێشتنی تاوانەوە ژنێك دەستگیركرا كه‌ به‌چەقۆ هێرشى كردبووه‌سه‌ر ژنێكى به‌ته‌مه‌نی کەسی نزیکی خۆی و به‌زۆر پاره‌ى لێسه‌ندووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دواى ئه‌وه‌ى پۆلیس ئاگاداركرایه‌وه‌ له‌ بوونى ڕووداوێكى هێرشكردنه‌سه‌ر ژنێكى به‌ته‌مه‌ن، مه‌فره‌زه‌كانى نوسینگه‌ى نه‌هێشتنى تاوانى ڕۆژهه‌ڵات چونه‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ و دواى وه‌رگرتنى بڕیارى دادوه‌ر تۆمه‌تبار دەستگیركرا.

ڕوونیشیكردەوە، تۆمەتبار بەچەقۆ ھێرشیكردووەتەسەر کەسێکی نزیکی خۆی کە ژنێکی بەتەمەن بووە و برینداری کردووە و، بڕى 18 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى و یه‌ك ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینارى به‌زۆر لێسه‌ندووه‌.

له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (گ.ى.ف.) له‌دایكبووى 1973 به‌ بڕیارى دادوه‌ر ڕاگیراوه‌ و ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و پارانه‌دا كه‌ بردویه‌تى له‌گه‌ڵ چه‌قۆیه‌كدا.

بابەتی پێشتر

دادگای باڵای فیدراڵی: یاسای نەوت و گازی هەرێم نادەستوورییە

بابەتی دواتر

سبەی مووچەی وەزارەتێك دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share