تەرمی ژنێك كە شوێنەواری فیشەكی پێوەیە گەیەندرایە پزیشكی دادوەریی ڕانیە و وتەبێژی پۆلیس دەڵێت، نەناسراوەتەوە و هیچ ناسنامەیەكی پێنییە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ئافرەتێك گەیەندرایە پزیشكی دادوەریی ڕانیە كە شوێنەواری فیشەك بە جەستەیەوە هەیە.
وتیشی، “تەرمەكە نەناسراوەتەوە و هیچ ناسنامەیەكیشی پێنییە”.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ژنەكە لەگەڵ هاوسەرەكەی بووە و لەڕێگای چوارقورنە دراونەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و بەهۆیەوە هاوسەرەكەشی برینداربووە.
شۆڕش ئیسماعیل ئەو زانیارییەی پشتڕاستنەكردەوە و تەنها وتی، لە لێكۆڵینەوەداین.