نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵی منداڵان لە شاری سلێمانی 14 هەلی دامەزراندن ڕادەگەیەنێت و مەرجەکانیشی ئاشکراکردووە.
بە پێی نوسراو و هاوئاهەنگیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان داوای دامەزراندنی کارمەندانی پزیشکی کراوە بۆ چەند بەشێک لە نەخۆشخانەی دڵی منداڵان، لەنوسراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەم بەش و مەرجانە کراوە :
٭ پەرستاری چاودێری ورد ( بڕوانامەی زانکۆ)
٭ پەرستاری نەشتەرگەری ( بڕوانامە زانکۆ)
٭ یاریدەدەری بێهۆشکار ( بڕوانامە زانکۆ)
٭ یاریدەدەری بێهۆشکار ( بڕوانامە پەیمانگا)
٭ پەرستاری پێرفیوژن
٭ پەرستاری وێنەگری تیشک
٭ پەرستاری قاوش ( بڕوانامە پەیمانگا)
٭ ئینفێکشن کۆنترۆڵ
٭ یاریدەدەری دەرمانساز
٭ پەرستاری تاقیگە
٭ پەرستاری هیمۆداینامیک
٭ پەرستاری ڕاهێنەری سروشتی
٭ توێژەری کۆمەڵایەتی
٭ توێژەری دەروونی
ئەزموون و شیاوی :
1- بڕوانامەی زانکۆ لە پەرستاری لە زانکۆیەکی دانپێدانراو یان پەیمانگایەکی دانپێدانراو.
2- ( 1 بۆ2 ) ساڵ ئەزموونی کارکردنی هەبێت لە کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی ( بەڵگە ) کاتێک داوای لێ دەکرێت.
3- پابەندبوون بە سیاسەتی پاراستنی منداڵ تایبەت بە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان. پێویستە پێشکەشکار زانیاری گشتی لەسەر پاراستن و پەروەردەکردنی منداڵ و مافە جیهانییەکانی منداڵان هەبێت
4- شارەزایی و لێهاتووبێت لە ڕێکارو هەنگاوە سەرەتاییەکانی فریاکەوتن و توانای هەبێت بۆ دەستبەجێ کاردانەوەی دۆخی پزیشکی.
5- پێویستە بەشێوەی تایبەت مامەڵە لەگەڵ خێزانی منداڵ بکات
6- شارەزابێت لە شێوازی گەیاندنی زانیاری لە کاتی دەرکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانە
7- لە توانایدابێت ئامێرە تەکنەلۆجییەکانی ناو نەخۆشخانە بەکاربهێنێت.
جگە لەو ئەرک و بەرپرسیارێتییەی داواکراوە ، دەکرێت لەدەرەوەی ئەو داواکاریانە ئەرکی زیاتری لێ داوابکرێت.
پێویستە ئەم زانیاریانە لە سیڤییەکەدا خرابنەڕوو:
1- شوێنی نیشتەجێبوون.
2- جۆری بڕوانامە
3- تەمەن
4- کاری پێشوو ( شوێن – مەودای کاتی کارکردن – جۆری کار )
5- کاری خۆبەخشی
* دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن
24/ 2 / 2022 دەبێت.
شێوازی پێشکەشکردن: کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەو زانیاریەکان داخڵ بکە، پاشان سیڤیەکەت ئەپلۆد بکە لە هەمان لینک. تکایە با سیڤیەکەت بە شێوەی PDF بێت.