سەرۆکی ئەمریکا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئۆكرانیا ئه‌نجامدا و ڕایگه‌یاند، له ئه‌گه‌رى هێرشی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ئه‌مریكا هێزى شه‌ڕكه‌ر ڕه‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته ناكات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى سزاى ئابوریی ڕوسیا ده‌ده‌ن.
جۆبایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى 50 خوله‌كى له‌گه‌ڵ ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سه‌رۆكى ئۆكرانیا ئه‌نجامدا.
کۆشکی سپی لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، “بایدن بۆ زیلینسکی ڕوونكردووه‌ته‌وه کە ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانیدا بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە و خێرا وەڵامی هەر دوژمنکارییەکی ڕوسیا بەرامبەر ئۆکرانیا دەدەنەوە.”
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى كۆشكى سپی، بایدن بەدووری زانیوە ئەمریکا لە ئه‌گه‌رى ڕوودانی هێرشی ڕوسیادا هێزی شەڕکەری وڵاته‌كه‌ى بۆ ئۆکرانیا ڕەوانەبکات بۆ بەرگریکردن لەو وڵاتە، به‌ڵكو بەڵێنی داوە “سزایەکی خێرا و توندی ئابوریی بسەپێنێت بەسەر ڕوسیادا.”
لە ئێستادا هێزەکانی ڕوسیا له زۆرینەی سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیركراون كه زیاتر لە 130 هه‌زار سەرباز ده‌بن، هاوکات کەشتیی جەنگی لە دەریای ڕەش و نیمچەدوورگەی قرم-دا جێگیرکردووە.