مووچه‌ى وه‌زاره‌تێكى دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم سبەینێ مووچه‌ى مانگى ڕابردووى وه‌زاره‌تێكى دیكه‌ دابه‌شده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، سبەینێ دوو شەممە، مووچەی مانگى ڕابردووى وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابه‌شده‌كرێت.

باسیله‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ مووچەی وەزارەته‌كانی سامان سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان و پیشەسازی و بازرگانی مانگى ڕابردوو دابه‌شكراوه‌.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، دابه‌شكردنى مووچه‌كه‌ به‌هه‌مان میكانیزمى پێشووه‌ و ڕۆژانى داهاتووش به‌رده‌وامى ده‌بێت.

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، وه‌زاره‌تى دارایی له‌ 25ى مانگه‌وه‌ دەستیبە دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ى فەرمانبەران كردووه‌ و تائێستاش چه‌ند وه‌زاره‌تێك مووچه‌یان پێدراوه‌.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند جیاوازییەکەی لەگەڵ بایرن کرد بە شەش خاڵ

بابەتی دواتر

لە هەولێر و دهۆک سێ کۆمپانیای دەرمان داخران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share