دوو تۆمەتبار بە دۆلاری ساختە مەڕوماڵاتیان لە هاوڵاتییەک کڕیوە

پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، دوای ئەوەی سێ هاوڵاتی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی مەڕوماڵاتیان کردووە، دەرکەوتووە کڕیارەکان بە دۆلاری ساختە مامەڵەکەیان کردووە.

عەلی جەمال قەدوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوای سکاڵای هاوڵاتییەک و ئاگادارکردنەوەمان، کە لە قەزای کەلار دوو تۆمەتبار لەکاتی کڕینی مەڕوماڵات هاوڵاتییەکیان فریوداوە و 5300 دۆلاری ئەمریکیی ساختەیان پێداوە (53 گەڵا)”.

پۆلیس دەشڵێت، “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، توانییان هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکەن و دەست بەسەر دراوە ساختەکاندا بگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستكرا بە پڕكردنەوەی ئەو شوێنانەی مەترسیی كەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێل هەیە

لەسەر پێشنیازی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لەلایەن شارەوانیی قەزاكەوە دەستكرا بە پڕكردنەوەی ئەو شوێنانەی مەترسیی كەوتنەخوارەوەی ئۆتۆمبێل لەسەر چیای…
Total
0
Share