بایدن و پوتن لەسەر دۆخی ئۆکرانیا ڕێککەوتن

په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى نێوان هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و ڕوسیا لەبارەی ئۆکرانيا کۆتاییھات و بایدن و پوتن لەسەر دۆخی ئۆکرانیا ڕێککەوتن.

کۆشکی سپی ئەمریکا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، بایدن و پوتن گرژییه‌كانى سنووری ئۆکرانیان تاوتوێكردووه‌ و سه‌رۆكى ئه‌مریكا وتوویه‌تى ، “ئه‌گەر ڕوسیا زیاتر بچێتە ناو خاکی ئۆکرانیاوە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی وەڵامی توندیان دەبێت و سزای توندی بەسەردا دەسەپێنن.”

بایدن ئه‌وه‌شی به‌ پوتن وتووه‌، ئه‌گەر ڕوسیا لەسەر هەنگاوەکانی بەردەوام بێت، کێشەی گەورە بۆ هاوڵاتییان دروستدەکات و زیان بە ناوبانگی وڵاتەکەشی دەگەیەنێت.

بۆیه‌ ده‌ستپێشخه‌ریى ئه‌وه‌ى بۆ سه‌رۆكى ڕوسیا كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر نەرمی بنوێنێت ئامادەی هەموو جۆرە گفتوگۆیەکن.

لەبەرامبەریشدا كۆشكى كرملین ڕایگه‌یاندووه‌، پوتن لە پەیوەندییەکەیدا لەگەڵ بایدن نکوڵی لەو زانیارییە ساختانە کردووه‌ کە باس لە ئەگەری ھێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا دەکەن.

ئاشكراشیكردووه‌، سەرۆکى ڕوسیا لەگەڵ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ڕێککەوتووە لەسەرئەوەی دیالۆگ بکات له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

14 تەرمی دیكەی بەلەمە ژێرئاوكەوتووەكەی كەناراوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە

میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردووەتەوە، پاسەوانی كەناراوەكانی ئیتاڵیا 14 تەرمی دیكەی نێو بەلەمە ژێرئاوكەوتووەكەی كەناراوەكانی ئیتاڵیایان دۆزییەوە كە ژمارەیەكیان منداڵن.…
Total
0
Share