لە کوبا نرخی بەنزین بە رێژەی 500% زیادیکرد

بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە بودجەی وڵاتەکەدا دروستبووە نرخی بەنزین بە رێژەی زیاتر لە 500% کەمبکاتەوە.

ڤلادیمێر ریگۆیرۆ وەزیری دارایی کوبا رایگەیاند، نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە 25 بیزۆی کوبی (20 سەنتی ئەمریکی) بۆ 132 بیزۆ بەرزدەبێتەوە و بەنزینی سوپەر لە 30 بیزۆوە بۆ 156 بیزۆ بەرزدەبێتەوە، هەر گەشتیارێکیش لە وڵاتەکە بەنزین بکڕێت دەبێت بە دراوی قورس پارەکەی بدات.

ئەمە لە کاتێکدایە، کوبا بە قەیرانێکی دارایی قورسدا تێدەپەڕێت، کورتهێنانی زۆر لە بودجە دروستبووە، هەڵاوسان بە رێژەی 30%بەرزبووەتەوە، لەم چوارچێوەیەشدا حکومەت دەستی کردووە بە هەنگاوەکان بۆ زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان.

بابەتی پێشتر

شۆفێری ئۆتۆمبێلێک دوای ئەوەی خۆی بە کۆشکی سپیدا کێشا دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

هەناردەی مریشکی بەرازیلی لە ساڵی 2023 ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ بۆ یەکەمجار دانی بە شکستدانا

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، جۆبایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێرێت ئەوا ئەوانیش دەستبەرداری دەسەڵات دەبن.…
Total
0
Share