سبه‌ینێ مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى دیكه‌ دابه‌شده‌كرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم سبەینێ مووچه‌ى مانگى ڕابردووى چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، سبه‌ینێ یەکشەممە مووچەی وەزارەته‌كانی سامان سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان و پیشەسازی و بازرگانی مانگى ڕابردوو دابه‌شده‌كرێت.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، دابه‌شكردنى مووچه‌كه‌ به‌هه‌مان میكانیزمى پێشووه‌ و ڕۆژانى داهاتووش به‌رده‌وامى ده‌بێت.

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت، وه‌زاره‌تى دارایی له‌ 25ى مانگه‌وه‌ دەستیبە دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ى فەرمانبەران كردووه‌ و تائێستاش چه‌ند وه‌زاره‌تێك مووچه‌یان پێدراوه‌.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ دوو خاڵی له‌ ڕیاڵ مه‌درید داماڵی

بابەتی دواتر

بایدن و پوتن لەسەر دۆخی ئۆکرانیا ڕێککەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share