بە هەردووكیانەوە 139 هەزار حەبیان پێبووە.. دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە شارێكی باشوور دەستگیركران كە 139 هەزار حەبیان پێبووە، وەك هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئاشكرایانكردووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە بیابانی سەماوە دەستگیركراون.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، ئەو دوو بازرگانەی ماددەی هۆشبەر، 139 هەزار و 31 حەبی هۆشبەریان پێبووە و هەوڵیانداوە بە قاچاخ بیانگوازنەوە و دابەشیان بكەن بەمەبەستی فرۆشتنیان.

بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر و بەكارهێنانی لە عێراق زیادیانكردووە، هەفتەی ڕابردوو لیوا – خالد محەنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، تەنها لە ساڵی 2021دا هێزە ئەمنییەكان 12 هەزار كەسیان دەستگیركردووە كە تۆمەتبارن بە بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و بازرگانیكردن بەو ماددانەوە یاخود ڕیكلام و بانگەشەكردن بۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: وردبینی لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی وردبینی لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و دوای تەواوکردنی…
Total
0
Share