سووتاندنی مەزاری پێغەمبەر یوسف كاردانەوەی لێكەوتەوە

مەزاری پێغەمبەر یوسف (نەبی یوسف) لە نابلوس-ی فەڵەستین، لەلایەن چەند کەسێکی ‏نەناسراوەوە سووتێنرا، کە مەزارێکی پیرۆزە لای دانیشتووانی ناوچەکە بە سەرجەم ئایینە ‏جیاوازەکانەوە.

‏ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڤیدیۆی کاتی هێرشکردنە سەر مەزارەکە بڵاوکراوەتەوە، کە ‏چەند کەسێک سەرەتا گۆڕەکە دەشکێنن و دواتر ئاگری تێبەردەدەن.‏

کاردانەوەکانی ئەو هێرشە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجامدراوە، سەرەڕای خەڵکی ‏ناوچەکە، وڵاتانیشی هێنایە دەنگ، بەشێک لە وڵاتان لە نموونەی ئیماراتی عەرەبی ‏سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد.‏

حکومەتی ئیسرائیلیش کە خاوەندارێتی لە میرات و پێگەی نەبی یوسف دەكات و نیشتمانی ‏مەزارەکەیە، بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد و ڕایگەیاند، “لە هەر شوێنێکی ‏جیهان بێت دەستی ئەو تیرۆریستانە دەبڕین کە شوێنە پیرۆزەکانمان دەکەنە ئامانج”.‏

پەڕەیەکی دیكەی فەرمیی ئیسرائیلیش كە بە زمانی عەرەبی پەخشدەكات لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، تێكدانەكەی بە ‏تیرۆریستی ناساندووە و پێشی وایە “ئایینی ئیسلام دوورە لەو كارانە”.‏

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

واده‌ى بانگهێشتكردنى وه‌زیری دارایی بۆ په‌رله‌مان دیاریكرا

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووشه‌ممه‌ى داهاتووی دیاریكرد بۆ دانیشتنی میواندارییكردنى وه‌زیری دارایی عێراق. میدیای عێراقی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی…
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجامدەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵی نوێوە ئەو لیژنەیەی بۆ هەمواركردنەوەی…
Total
0
Share