ئەدهەم بارزانی: مەترسی لەسەر ژیانم هەیە

ئەدهەم بارزانی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان مەترسی لەسەر ژیانی خۆی و خێزانەکەی دەخاتەڕوو و دەڵێت، “درۆن بەسەر ماڵەکەمدا دەسوڕێتەوە و دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربن مەترسی لەسەر ئەمنییەتی خۆم و منداڵەکانم هەیە”.

ئەدهەم بارزانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بەسەر ماڵەکەیدا بەرە و فڕۆکەخانەی هەریر تێپەڕیوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە بەڵام پاش چەند خولەکێک جارێکی دیکە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بەسەر ماڵەکەیدا سوڕاوەتەوە.

ئەدهەم بارزانی دەڵێت، “نیگەرانین لە ئەمنییەتی خۆم و منداڵەکانم، ئەم دۆخە بە مەترسی دەزانم لەسەرمان و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خراپ بەکارهێنانیەوە بردنە ناوەوەی ماتۆڕسکیل بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی بیارە قەدەغە کرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، ”رۆژانی هەینی چونە ناوەوەی ماتۆڕسکێل بۆ ناوچەگەشتیارییەکانی بیارە قەدەغەیە”.…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەتا توندوتیژیی دژی ژنان كۆتایی نەیەت ناتوانین دامەزراوەی خێزان بە بەهێزی و پتەوی بپارێزین

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە دەڵێت، “خێزان دۆستی و بەهێزكردنی دامەزراوەی خێزان، لە رێگای بڵاوكردنەوەی هۆشیاری و نەهێشتی توندوتیژییەوە…
Total
0
Share