بریندارێکی دیکەی خۆپیشاندانەکانی سەیدسادق گیانی لە دەستدا

شەوی ڕابردوو 17 ی کانونی یەکەم، دوای زیاتر لە هەفتەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، بریندارێکی دیکەی خۆپیشاندانەکانی سەیدسادق گیانی لە دەستدا.

ئاکار جەبار، ئەو گەنجەی دانیشتووی قەزای سەیدسادق، خەڵکی گوندی ئوجتەبان بوو کە زیاتر لە هەفتەیەکە لە نەخۆشخانە بەبێ هۆشی ماوەتەوە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشیکدا بووە.

یەکێکی دیکە لەو خۆپێشاندەرانەی کە لە خۆپێشاندانەکانی سەیدسادق برینداربوو، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، ئەمشەو شەهید بوو. پێشتریش لەو قەزایە خۆپێشاندەرێکی دیکە شەهید ببوو.

دوای گیان لە دەستدانی ئاکار جەبار، ژمارەی ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی هەفتەی ڕابردوو کوژران گەیشتە 11 کەس، لەو ژمارەیەش 9 کەسیان خۆپیشاندەر بوون و دوو کەسیشیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“ئەگەری هەیە دووشەممە دادگای فیدراڵی بۆ ناردنی مووچە فەرمانسالارییەک دەربکات”

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر گفتوگۆکانی هەرێم و بەغداد بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا بڕۆن، ئەگەری هەیە رۆژی…
زیاتر ببینە

باندێکی ساختەکاری دەستگیركران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات لە سلێمانی باندێكی‌ ساخته‌كارییان ده‌ستگیركرد كه‌‌ زه‌وییه‌كی‌ گرانبه‌هایان به‌بێ ئاگاداری‌ خاوه‌نه‌كه‌ی فرۆشتووە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌…
Total
0
Share