بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی حەمەی حەمەسەعید دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، بەبۆنەی ژیانئاوای دایکییەوە پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی حەمەی حەمەسەعید، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان و وەزیری رۆشبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند، “بنەماڵەکەتان پێشەنگبوون لە خەباتی شۆڕشگێڕی و قوربانیدان بۆ گەلەکەتان”.

ئەمە دەقی پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانییە:

بەڕێز کاک حەمەی حەمە سەعید، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان و وەزیری رۆشبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

بۆ کۆچی دوایی خاتوو (غەریبە  عەزیز بارام) دایکی بەڕێزتان، ھاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و کەسوکارە سەربەرزەکەتان دەکەم. کە نموونە و پێشەنگ بوون لە خەباتی شۆڕشگێڕی و قوربانیدان بۆ گەلەکەتان، کە لەو پێناوەشدا سەرباری دەربەدەری، ئاوارەیی، ھەڕەشە و تۆقاندن بەڵام سەربەرزانە مانەوە و شەھیدتان بەخشی بە گەلەکەتان. کە ئەمە جێگای شانازییە بۆ ھەموولایەکمان.

بۆیە لە دەستدانی دایکێکی ئازا، خۆڕاگر و میھرەبانی وەک خاتوو غەریبە لەناخەوە نیگەرانیکردم و لە خوای گەورە داواکارین بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات، سەبووریی و دڵئارامیش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

11ی 2ی 2022

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان لە ژمارە حسابی مورتەزا لاخانی لە لوبنان گیریخواردووە

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ژمارە حسابی مورتەزا لاخانی لە لوبنان…
Total
0
Share