چوار تۆمەتباری تاوانێکی کوشتن لە پارێزگای دهۆک لە سلێمانی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، چوار تۆمەتباری هەڵاتوو لەیاسای، لە یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری سلێمانی دەستگیرکرد کە بەمەبەستی خۆحەشاردان، روویان لە سلێمانی کردبوو.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تۆمەتباران لە ساڵی 2024 لە پارێزگای دهۆک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی هاوڵاتییەکیان کوشتووە و هەڵاتوون، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە 19ـی 8ـی 2025، دوای چاودێری و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانییان هەر چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن.

دەشڵێت، “لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و بەپێی تایبەتمەندیی کەیسەکەیان، رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک دەکرێنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما نزمبوونەوەی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی ڕاپەڕین: پڕۆسەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بەردەوامە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری بەردەوامە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە، پڕۆسەی دەرهێنان…
Total
0
Share