سەعدی پیرە: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هاوڕابووین کە رێگەیەکی خەبات بگرینەبەر بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی رۆژئاوا

سەعدی پیرە رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ هاوهەڵوێست بووین کە پەیوەندیمان لەگەڵ دۆستەکانمان بخەینەگەڕ بۆ راگرتنی پەلامارەکان بۆ سەر کوردانی رۆژئاوا.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، سالار سەرحەد، ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداریکرد لە کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکانی باشوور، بۆ یەکخستنی هەڵوێستە سیاسیەکان لە پێناو پشتیوانیی بۆ گەلی کوردمان لە رۆژئاوای کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکە هاودەنگ و هاوهەڵویست بووین کە هەموو رێگەیەکی خەبات بگرینە بەر بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ئیدارەی خۆسەری لە رۆژئاوا، هەروەها پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانمان لەگەڵ دۆستەکانمان بخەینە گەڕ بۆ راگرتنی ئەو پەلامار و دەستدرێژیانەی دەکرێتە سەر گەلەکەمان لە رۆژئاوا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: سەرۆك مام جەلال هەمیشە چەتری كۆكردنەوەی ناكۆكەكان و هەوێنی ئاشتی و پێكەوەژیان بوو

لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و جەختدەكەنەوە، “سەرۆك…
زیاتر ببینە

ڕێکخراوێکی چاودێر لەسەر ئازادیی ڕۆژنامەوانی باس لە پێشێلکاری بەرامبەر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا دەکات

ڕێکخراوی کوردستان وۆچ، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات ڕاپۆرتی مانگانەی سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامڤەر ڕۆژنامەنوسان بڵاوکردەوە و تێیدا باس…
Total
0
Share