بەرشلۆنە دیپای و سێ هێرشبەری دیکە دەفرۆشێت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە ستراتیجێکی نوێی دەستپێکردووە، بەهۆیەوە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2022 مێمفس دیپای و سێ هێرشبەری دیکە دەفرۆشرێن.

بەپێی زانیارییەکانی “تریبونا”، ستافی خوان لاپۆرتا بە هاوکاریی چاڤی هێرناندێز لە یانەی بەرشلۆنە ستراتیجێکی نوێی کارکردنیان دەستپێکردووە، تیایدا یاریزانە بێسوودەکان ڕەوانەی یانەی دیکە دەکرێن و لە داهاتوودا چەند یاریزانێکی گەورە و کاریگەر جێگەیان دەگرنەوە.

مێمفیس دیپای هێرشبەری هۆڵەندی یەکێکە لەو یاریزانانەی لە میرکاتۆی هاوینی 2022 ئاراستەی یانەیەکی دیکە دەکرێت، هەروەها ناوەکانی لوک دی یۆنگ، عوسمان دێمبیلی، مارتن برەیزوایت لە لیستی فرۆشتندان.

ئەم هەنگاوەی لاپۆرتا و چاڤی ئامادەکارییە بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین بڕە پارە، لەڕێگەی گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای سپۆتیفای و فرۆشتنی چوار هێرشبەرەکە، بۆ گواستنەوە و کڕینی ئێرلینگ هالاند، هەروەها یاریزانێکی گەورەی دیکە.

بابەتی پێشتر

(NBA) چیکاگۆ بوڵز لە لوتکە نزیکبووەتەوە و واریەرز بە خراپی کەوت

بابەتی دواتر

یاریزانان بۆ ئیدارەی یونایتد: ئەم ڕاهێنەرەمان دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share