خشتە و کاتی گرنگترین یارییەکانی ئەمشەو

ئەمشەو پێنجشەممە، کێبڕکێی یانەکان لە یاریگاکانی ئەوروپا بەردەوامی دەبێت و چەندین ڕووبەرووبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی 24ی خوولی نایابی ئینگلتەرا، دوو یاریی بەهێز ئەنجامدەدرێن، ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بەرامبەر وڵڤەرهامپتن یاریدەکات، هەروەها لیڤەرپوڵ لە ئانفێڵد ڕۆدز میوانداریی لیستەر سیتی دەکات.

لە ئیتاڵیا، کێبڕکێی یانەکان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی “کۆپا ئیتاڵیا” بەردەوامی دەبێت، یانەی ئاتالانتا و یوڤانتۆس میوانداریی فیۆرنتینا و ساسولۆ دەکەن.

هەروەها لە ئیسپانیا یاریی دووەمی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لەنێوان یانەکانی ئەتلەتیک بلباو و ڤالێنسیا ئەنجامدەدرێت.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 24)

وڵڤەرهامپتن – ئارسیناڵ (10:45)

لیڤەرپوڵ – لیستەر سیتی (10:45)

 

کۆپا ئیتاڵیا (چارەکی کۆتایی)

ئاتالانتا – فیۆرنتینا (8:00)

یوڤانتۆس – ساسولۆ (11:00)

 

کۆپا دێل رێ (نیوەی کۆتایی)

ئەتلەتیک بلباو – ڤالێنسیا (11:00)

بابەتی پێشتر

لایڤ میوزیك لە ڕێستۆرانتێكی سلێمانی قەدەغەكرا

بابەتی دواتر

(NBA) چیکاگۆ بوڵز لە لوتکە نزیکبووەتەوە و واریەرز بە خراپی کەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share