هەر بازرگان و خاوەنكارێك كارتی ڤاكسینی پێنەبێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانییەوە مامەڵەی بەڕێناكرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا دەڵێت، لەدوای 10ی ئەم مانگەوە پێویستە هەر خاوەنکار و بازرگانێک لەکاتی سەردانیکردن و ڕایکردنی مامەڵە و دەرهێنان و تازەکردنەوەی مۆڵەت و ناسنامەی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستی پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و کارتی ڤاکسینیان پێبێت.
بەپێچەوانەوە هەر خاوەنکار و بازرگانێک کارتی ڤاکسینی پێنەبێت مامەڵەکانی ڕاییناکرێت و مۆڵەتی کاری بۆ نوێ ناکرێتەوە، وەك ئەوەی لە بەشێكی دیكەی ئاگادارییەكەدا هاتووە.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتییەكە وەرگرتنی ڤاكسینی وەك مەرجی وەرگرتنی مووچەی مانگی داهاتوو بۆ كارمەندانی دیاریكرد.