سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی: هێندە بەرهەممان زۆرە لێمان زیادە

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لە بەشی زۆری بەرهەمەکان، بەتایبەت سەوزە، لێمان زیادە و ڕەوانەی خوارووی عێراق دەکرێت.

سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئێستا بەشی زۆری بەرهەمەکانمان خۆماڵین، بەتایبەت لە بەرهەمی سەوزە پێویستمان بە هیچ بەرهەمێکی هاوردەکراو نییە، بگرە لێشمان زیادە، تەنانەت بەشی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ بەرهەمی سەوزە زۆر و باشە، بەڵام میوەکان بەهۆی ئەوەی کۆتایی وەرزەکە کەشوهەوا ناجێگر و توند بوو، بەشێکی زۆریان فەوتان، بەتایبەت قۆخ، قەیسی و هەڵوژە، بۆیە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کە باج لەسەر ئەو میوانە هەڵبگرێت، ئەو سەوزانەشی کە زۆرن بریتین لە خەیار، کولەکە و باینجان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دینار قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژووكرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دیناری وەك قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژووكراوە و چاوەڕوانین…
Total
0
Share