پارێزگای هەولێر ڕێگەپێدان بۆ هێنانی بەنزین دەدات

بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین، پارێزگای هەولێر لە نوسراوێكدا داوا لە ئاسایشی بازگەكان دەكات كارئاسانی بۆ هێنانی بەنزین بكەن.

لە نوسراوەكەدا كە بە ژمارە 204 لە ئەمڕۆ 7ی شوبات ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی بازگەكان كراوە دەڵێت، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی بڕیارماندا بە ڕێگاپێدان بە هێنانی (بەنزین) بۆ پارێزگای هەولێر بەپێی كوالێتی و ڕسوماتە كارپێكراوەكان وەزارەتی سامانە سروشتییەكان.

لە نوسراوەكەدا ڕوونیشكراوەتەوە كە پێشتر بۆ هەمان مەبەست ڕێگەپێدان بۆ هێنانی (غازى شل، غازى بتڵى ماڵان، نەوتى سپى و گازوایل) كراوە.

دەقی نوسراوەكە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانی چەندین پڕۆژەی هەیە
هاتوچۆی سلێمانی: قەرەباڵغی شەقامەکان بە ئێمە چارەسەر ناکرێت

شەقامەکانی سلێمانی ڕۆژانە و بەتایبەتی لە بەیانیان و هاتوچۆی فەرمانبەران و خوێندکاراندا قەرەباڵغییەکی زۆر بەخۆوەدەبینێت، هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت،…
Total
0
Share