دادگای باڵا وادەی پێداچوونەوە بە دۆسیەكەی هۆشیار زێباری دیاریكرد

دادگای باڵای فیدڕاڵی

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق وادەی پێداچوونەوە بەو سكاڵایەی دژ بە پەسەندكردنی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری تۆماركراوە، دیاریكرد.

دادگاكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو 13ی شوبات وادەی مورافەعەیە دەربارەی ئەو داوایەی دژ بە قبوڵكردنی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری بە ژمارە 17/ فیدڕاڵی تۆماركراوە.

یەكشەممەی ڕابردوو دادگای باڵای فیدراڵی ڕێوشوێنەكانی كاندیدكردنەكەی زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ڕاگرت تا یەكلاكردنەوەی دۆسیەكە.

ئەوەش دوای ئەو سكاڵایە بوو كە لەلایەن هەر چوار پەرلەمانتار (عەلی توركی جسوم، دیلان غەفور ساڵح، كاروان عەلی یاروەیس و كەریم شكور) تۆماركرا و تیایدا ئاماژەیان بەوەداوە كاندیدكردنی زێباری پێچەوانەی ئەحكامەكانی دەستوورە.

بابەتی پێشتر

نەخشەیەك و مێزێك و ڕێبەرێكی گەورە، بەس بوون بۆ تۆماركردنی مورافەعەیەكی ‏مێژوویی

بابەتی دواتر

داعش بەنیازە سیناریۆكەی حەسەكە لە عێراق دووبارەبكاتەوە و هێرشبكاتەسەر گرتووخانەیەك

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share