ئەو تەقینەوە ناوەكییەی كە بەڵگەكانی شاردرانەوە

دیمەنێكی تەقینەوەكە

لە ئۆكتۆبەری ساڵی 1961 یەكێتیی سۆڤیەت گەورەترین تەقینەوەی ناوەكی لە مێژووی مرۆڤایەتی ئەنجامدا، دوو چارەكە سەدەیە وێنەی ئەو تەقینەوەیە بە شاراوەیی هێڵدراوەتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەكان، تەقینەوە ناوەكییەكە لە دوورگەیەكی دوورەدەست لە باكووری سنوری جەمسەری باكوور ئەنجامدراوە.

وێڕای ئەوەی بۆمبەكە لە بەرزی چوار كیلۆمەترەوە خراوەتە خوارەوە بەڵام هێزی تەقینەوەكە بەجۆرێك بووە، كە ناوچەكەی وێران و تەخت كردووە، بۆمبە ناوكێكەش لەڕێی مووشەكێكی زەبەلاحەوە تەقێندراوەتەوە، وەك پێگەی زانستیی “لایف ساینس” خستویەتییەڕوو.

باس لەوەش كراوە، بەرپرسانی یەكێتیی سۆڤیەت لە دووری 965 كیلۆمەترەوە تیشكی تەقینەوەكەیان بینیووە، لە دووری 250 كیلۆمەتریشەوە هەست بە گەرماكەی كراوە، هەروەها هەورە قارچكییەكەی تەقینەوەكە تا نزیكەی بۆشایی ئاسمان بەرزبووەتەوە.

پاش تێپەڕینی نزیكەی 60 ساڵ بەسەر ڕووداوەكەدا، هیچ تاقیكردنەوەیەكی ناوەكی هێندەی ئەوەی یەكێتیی سۆڤیەت بەهێز نەبووە، كە لە سنوری جەمسەری باكوور ئەنجامیدا، بەڵام ئێستا پاش ئەو ماوەیە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ڕوسیا ڤیدیۆ و وێنەی دروستكردن و تاقیكردنەوەی تەقینەوە ناوەكییەكەی بڵاوكردەوە.

بابەتی پێشتر

زانایان یەكلاییان كردەوە.. منداڵان گوازەرەوەیەكی بێدەنگی كۆرۆنان

بابەتی دواتر

زانایانی سوید لە ئەزموونێكی نامۆی ئاڵوگۆڕكردنی جەستە سەركەوتوبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share