(NBA) – فینێکس لە لوتکەدایە و کەوتنی هیوستن بەردەوامە

یانەی فینێکس سەنز لوتکەی ڕیزبەندیی کۆمەڵەی خۆرهەڵاتی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکای گرتووە، لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەشدا بەرامبەر فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز بردنەوەی تۆمارکرد.

فینێکس بە ئەنجامی (114-109) بردنەوەی بەرامبەر فیلادلفیا تۆمارکرد، کە دەکاتە بردنەوەی ژمارە 44 لە کۆی 54 یاریی ئەم وەرزەی خولی یانە پیشەگەرەکان، ئەو ئەنجامە بەهێزانەش لوتکەی کۆمەڵەی خۆرهەڵاتیان پێبەخشێوە.

لەلایەکی دیکەوە تیمی هیوستن ڕۆکێتس بەردەوامە لە کەوتنەکانی، لە ڕووبەڕووبوونەوەی نیو ئۆرلیانز پیلیکانز بە ئەنجامی (110-97) و جیاوازیی 13 خاڵ دۆڕاندنی تۆمارکرد، کە دۆڕاندنی ژمارە 39 دەکات لەم وەرزەدا.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

فینێکس سەنز 114-109 فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز

ئیندیانا پیسەرز 112-133 ئەتلانتا هوکس

بۆستن سێڵتیکس 126-91 برۆکلین نێتس

لۆس ئەنجلس کلیپەرز 109-110 ممفیس گریزلیس

دیترۆیت پیستۆنز 86-116 داڵاس ماڤرێکس

هیوستن ڕۆکێتس 97-110 نیو ئۆرلیانز پیلیکانز

نیویۆرک نیکس 115-132 دێنڤەر ناگێتس

میڵواکی باکس 131-116 لۆس ئەنجلس لەیکەرز

ئۆرلاندۆ ماجیک 113-95 پۆرتلاند تڕەیڵ بلایزەرز

مینیسۆتا تێمبەروڵڤز 134-114 ساکرامینتۆ کینگز

بابەتی پێشتر

سێ کچە خوێندکاری زانکۆی هارڤارد بەتۆمەتی گێچەڵی سێکسی داوا دژی مامۆستایەک بەرزدەکەنەوە

بابەتی دواتر

سپۆتیفای و تۆرێس هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری بەرشلۆنە بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دێمبیلی بڕیاری کۆتایی دا

سەرچاوەکانی هەواڵ لە فەرەنساوە ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە و عوسمان دێمبیلی دەکەن، سەبارەت بە نوێکردنەوەی…
زیاتر ببینە

بالۆتێلی دەبێتە سوپرایزی مێرکاتۆ

یانەیەکی سویسری ناودار هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ماریۆ بالۆتێلیی هێرشبەری ئیتاڵی دەستپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”، یانەی سیۆنی…
Total
0
Share