بافڵ جەلال تاڵەبانی لە یادی مورافەعەکە: کەرکوک و کەرکوکییەکان ھێڵی سوورن و ‏سازش لە یەک بست خاک ناکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی تێپەڕینی 18 ساڵ بەسەر “مورافەعە”کەی مام جەلال لە ئەنجومەنی حوکمی عێراق، دەڵێت، “ئەم دەستکەوتە مێژووییە کە بە (مورافەعە) گەورەکە ناودەبرێت، بەرئەنجامی خەباتی دەیان ساڵەی بەردەوامی مام بوو”، سازشنەكردنیش لەسەر خاكی كوردستان دووپاتدەكاتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، 18 ساڵ لەمەوبەر سەرۆک مام جەلال، یەکەمین بەردی بناغەی خەباتی یاسایی، دەستووری و مێژوویی کوردستانیبوونی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانی لە مێژووی عێراقی نوێی پڕ ململانێ و کێشمەکێشی سیاسی دانا و بە پشتبەستن بە بەڵگە و نەخشەی مێژوویی، کوردستانیبوونی کەرکوکی سەلماندووە.

لەگەڵ ئەوەی بەشانازییەوە یادەكە بەرزڕادەگرێت، دەڵێت، “لەبەردەم ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک مام جەلال-دا بەڵێن دەدەین، وەفاداری ئەم خەباتە بەردەوامەبین، کە قوربانیی بۆ دراوە، ئەم دەستکەوتە مێژووییە کە بە (مورافەعە) گەورەکە ناودەبرێت، بەرئەنجامی خەباتی دەیان ساڵەی بەردەوامی مام بوو لەپێناو مانەوەی کورد، خاک، زمان و پێکەوەژیان لەو شارەی کە ناسنامەی قودسی پێبەخشیبوو”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختدەکاتەوە، “کەرکوک بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئێمەش بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی بەردەواممان و خۆمان بەخاوەنی ڕاستەقینەی کەرکوک دەزانین، چۆن باوک و باپیرانمان جێیاننەھێشت و قوربانییان بۆ داوە، ئێمەش جێیناھێڵین و پارێزگاری لە کوردبوونمان و پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکان دەکەین”.

دەشڵێت، “ئەمڕۆ لە پاڵ ڕاپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان، خەممان خەمی ژیان و ئارامیی خەڵکی کەرکوک دەبێت، کەرکوک و کەرکوکییەکان وەک وتومانە ھێڵی سوورن و سازش لەیەک بستی خاکی خۆمان ناکەین، کە بە خوێن کوردستانیبوونمان دووپاتکردەوە”.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. 16 شوێنی مەساج و شێلان داخران

بابەتی دواتر

درێژكردنەوەی ماوەی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار تانەی لێدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات و یەك بەرمیل نەوت بە 40 هەزار بدرێتە هاوڵاتییان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بەغداد و مووچەكەیان بۆ دابینبكات، هەموو…
Total
0
Share