تووشبوون بە کۆرۆنا 400 ملیۆنی تێپەڕاند

بەپێی داتا تۆمارکراوەکانی پێگەی ‏worldometers‏ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ‏جیهاندا 400 ملیۆن کەسی تێپەڕاند لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە، ژمارەی ‏گیانلەدەستدانیش لە شەش ملیۆن نزیکدەبێتەوە.‏

ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤەیرۆسەکەوە ‏تائێستا زیاترە لە 401 ملیۆن و 283 هەزار کەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتووەتە ‏زیاتر لە پێنج ملیۆن و 783 هەزار حاڵەت.‏

پێنج وڵاتی جیهان، کە زۆرترین ژمارەی تووشبووانیان تێدا تۆمارکراوە، ئەمریکا زیاتر ‏لە 78 ملیۆن و 556 هەزار تووشبوو، هیندستان 42 ملیۆن و 410 هەزار کەس، ‏بەرازیل 26 ملیۆن و 776 هەزار کەس، فەرەنسا 21 ملیۆن و 39 هەزار کەس و دوای ‏ئەویش بەریتانیا دێت بە تۆماركردنی 17 ملیۆن و 932 هەزار حاڵەتی تووشبوون.‏

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لەدوای بڵاوبوونەوەی ‏گۆراوی ئۆمیکرۆنەوە، ژمارەی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون لە جیهاندا زیاترە لە ‏‏130 ملیۆن حاڵەت و ژمارەی گیانلەدەستدانیش 500 هەزار حاڵەتە.‏

بابەتی پێشتر

ڕانیك دڵتەنگە بەڵام سەرزەنشتی یاریزانەكان ناكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی سەپاندنی "حیجاب" لە خوێندنگەكان ڕوونكردنەوەی دا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشی مەلاریا دەرکەوتەوە

بنکەی ئەمریکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان و خۆپاراستن بڵاویکردەوە، پێنج حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی مەلاریا لە ویلایەتەکانی فلۆریدا و…
زیاتر ببینە

بەرزبوونەوەی توشبوون بە شێرپەنجە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی هێنایە قسە

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، لەبارەی زۆربوونی توشبوون بە شێرپەنجە، ڕاپۆرتێك لەلایەن لیژنەی تەندروستییەوە خوێندرایەوە، ئاشكراكراوە، مانگانە سەدان…
Total
0
Share