ئەمشەو چەند یارییەکی گرنگ ئەنجامدەدرێن

ئەمشەو سێشەممە، چەند ڕووبەرووبوونەوەیەکی بەهێز لە یاریگاکانی ئەوروپا ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەکانی ئینتەر میلان و ڕۆما ڕووبەڕوودەبنەوە.

لەچێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا “کۆپا دی ئیتاڵیا”، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا “جوسێپی میاتزا” میوانداریی ڕۆما دەکات، براوەی نێوانیان بلیتی یاریی نیوەی کۆتایی دەبڕێت.

لەلایەکی دیکەوە، مۆندیالی یانەکان بەردەوامی دەبێت، لە چێوەی یارییەکانی قۆناغی نیوەی کۆتاییدا یانەی پاڵمێراس-ی بەرازیلی ڕووبەڕووی ئەهلی-ی میسڕی دەبێتەوە.

لە خولی ئینگلیزیش، سێ ڕووبەڕووبوونەوەی گرنگ ئەنجامدەدرێن، مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بێرنڵی یاریدەکات.

 

جامی ئیتاڵیا (چارەکی کۆتایی)

ئینتەر میلان – ڕۆما (11:00)

 

جامی جیهانیی یانەکان (نیوەی کۆتایی)

پاڵمێراس – ئەهلی (7:30)

 

پریمەرلیگ ( هەفتەی 24)

وێستهام یونایتد – واتفۆرد (10:45)

نیوکاسڵ – ئێڤەرتۆن (10:45)

بێرنڵی – مانچستەر یونایتد (11:00)

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی یەكێتی: هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت و یاساكەی هەمواربكرێتەوە

بابەتی دواتر

کۆنتی هۆشداری بە سەرۆکی تۆتنهام دەدات: من ڕاهێنەرەکانی دیکە نیم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کومان پلانی بۆ دیپای چییە؟

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، ڕۆناڵد کومان بۆ وەرزی نوێ ڕۆڵێکی سەرەکی بە مێمفیس دیپای هاونیشتیمانی دەدات. ڕۆژنامەکانی سپۆرت و…
Total
0
Share