زیاتر لە 30 ئەندامی کۆنگرێس هۆشداری دەدەنە بایدن لە گەڕانەوەی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی

لە نامەکەدا ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پیران ڕوونیانکردووەتەوە، بایدن بەپێی یاسا ‏پابەندکراوە بەوەی ڕۆڵ بدات بە ئەنجومەنی پیران بۆ دەستوەردان لەو پرسەدا و دەڵێن، ‏‏“ئێمە پابەندین بە بەکارهێنانی سەرجەم بژاردەکان بۆ بەخشینی ئەو ڕۆڵە بە ئەنجومەنەکە، ‏ڕێگری لە جێبەجێکردنی هەر ڕێککەتنێکیش دەکەین ئەگەر تێیدا ئەندامانی کۆنگرێس ‏دووربخرێنەوە”.‏

كۆمارییەكانی پیران دەڵێن، “دەمانەوێت جەخت لە تێڕوانینەکانمان بکەینەوە کە هەر ‏ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، دەبێتە مەترسی بۆسەر ‏ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، بۆیە داوادەکەین بۆ هەر بڕیارێک ڕاوێژ و ڕەزامەندیی ‏ئەنجومەنی پیران وەربگیرێت”.‏

ڕەخنەشیان لە هەنگاوەکانی بایدن لەوبارەیەوە گرتووە و دەڵێن، “لە ماوەی ساڵی یەکەمی ‏ئیدارەکەتدا، ئێران پێشکەوتنی زۆری بەخۆوەبینیوە لەڕووی بەرنامە ئەتۆمییەکەیەوە، ‏لەوانە، پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 60%، فراوانکردنی بڕی یۆرانیۆمی گەنجینەکراوی ‏بەبڕی سێ هەزار و 200 کیلۆگرام، بەرهەمهێنانی بڕی 200 گرام لە یۆرانیۆمی پیتێنراو ‏کە دەکرێت ئەمە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمیدا بەکاربهێنێت”.‏

لە دەقی یاسای پێداچوونەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015دا بەناوی”‏INARA‏”دا ‏هاتووە، لەسەر سەرۆک پێویستە “دەقی ڕێککەوتنەکە و سەرجەم بەند و ماددەکانی” ‏ڕەوانەی کۆنگرێس بکات لەماوە پێنج ڕۆژ دوای گەیشتن بە ڕێککەوتن، بۆ پەسەندکردنی ‏ڕێککەوتنەکەش پێویستە لانیکەم 60 دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران بەدەستبهێنێت و ‏دەنگبەدەن بە مانەوە لە ڕێککەوتنەکەدا.‏

كۆمارییەكان ئێستا لە ئەنجومەنی پیران زۆرینەن و 50 ئەندامیان هەیە، لەكاتێكدا ‏دیموكراتەكان 48 ئەندامیان هەیە، هەرچەندە سەرۆك و جێگری ئەنجومەنەكە مەیلیان ‏بەلای دیموكراتەكانە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەكرێت

ژمارەیەك ئەندامی كۆنگرێسی ئەمریكا داوای دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوە دەكەن بەهۆی ڕووداوەكانی ئەفغانستانەوە. لە كۆبوونەوەیەكی لیژنەی كاروباری دەرەوەی كۆنگرێس…
زیاتر ببینە

ڕوسیا داوای كۆبوونەوە دەكات
ئەمریكا: “كۆمەڵكوژی” ئەنجامدراوە، جا ڕوسیا كردبێتی یان چیچانییەكان

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دڵنیایە لەوەی ئەو “كۆمەڵكوژی و تاوانی جەنگ”ــەی لە بوچا-ی ئۆكرانیا باسدەكرێت و وێنەكان دەریانخست، ڕاستییە…
Total
0
Share