دوبەی بەكارهێنانی كیسەی نایلۆن قەدەغەدەكات

سزا داراییەكە لە 1ی حوزەیرانی داهاتووەوە جێبەجێدەكرێت

میرنشینی دوبەی دەڵێت، سزای دارایی بەسەر بەكارهێنانی كیسەی نایلۆندا دەسەپێنێت، بەمەبەستی بەتەواویی قەدەغەكردنی لە ماوەی دوو ساڵدا، بەهۆی زیانەكانی بۆ ژینگە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی فەرمیی دوبەی ڕایگەیاند، سزا داراییەكە، كە بەهاكەی 25 فلسی ئیماراتییە، لە 1ی حوزەیرانی داهاتووەوە جێبەجێدەكرێت.

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی میرنشینەكە ڕایگەیاند، بڕیارەكە دەبێتەهۆی گۆڕینی هەڵسوكەوتی كۆمەڵگا بەجۆرێك كاریگەریی تاكەكان لەسەر ژینگە كەمبكاتەوە.

ئەنجومەنەكە باس لە پێویستیی جێبەجێكردنی ئەو قەدەغەیە دەكات و هۆشداریشیدا لەوەی هوشتر و كیسەڵ بەهۆی پلاستیكەوە دەمرن.

بە كردەییش كۆگای بەقاڵەكان هانی سەردانیكەرانیان دەدەن لەسەر بەكارهێنان و كڕینی ئەو توورەكانەی دەتوانرێت جارێكی دیكە بۆ بازاڕكردن بەكاربهێنرێنەوە، وەك ئەوەی ئەسۆشییەیتد پرێس ئاماژەی پێداوە.

لەئێستادا سزای دارایی لەسەر بەكارهێنانی كیسەی نایلۆن لە زیاتر لە 30 وڵات جێبەجێدەكرێت، لەگەڵ قەدەغەی نیمچەیی یان تەواوەتی لەسەر ئەو جۆرە كیسەیە لە زیاتر لە 90 دەوڵەتدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە و زانیاری.. ئیسرائیل بۆ 198ـەمین جار گوندێكی فەڵەستینییەكانی خاپووركرد

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێشەممە بۆ 198ـەمین جار گوندێكی فەڵەستینییەكانیان خاپووركرد. گوندەكە ناوی “عەراقیب”ـە، بەشێك لە دانیشتووان خێمەیان هەڵداوە…
Total
0
Share