عێراق.. چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکان لە بەغدا کوژرا

چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکان لە بەغداد، شەوی ڕابردوو 6ی تشرینی دووەم، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژرا.

حاتەم جابری، ئەفسەری پۆلیسی عێراقی ڕایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لەسەر ڕێگای محەمەد قاسم لە ناوەڕاستی بەغداد دەستڕێژی گوللـەیان لە غازی ئەبو محەمەد، چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی بەغداد کرد لەوکاتەی ناوبراو لە گۆڕەپانی تەحریرەوە لە ڕێگادا بووە بۆ چوونەوە بۆ ماڵەکەی خۆی.

حاتەم جابری وتیشی، “لە ئاکامی دەستڕێژەکەدا، غازی ئەبو محەمەد دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە”.

ڕاشیگەیاند، ناوبراو ئەفسەری خانەنشین بووە بە پلەی عەمید و ماوەی ساڵێکە وەک چالاکوان لە مەیدانی خۆپیشاندانەکاندا دەبینرا.

تاوەکو ئێستا لایەنە ئەمنییەکانی عێراق هیچ ڕاگەیەنراوێکیان لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

عێراق.. بڕی ئەو قەرزە ئاشكراكرا كە پێویستە بۆ موچەی ئەمساڵ

بابەتی دواتر

ئەمساڵ تەنها حەوت هەزار دەرچووی پۆلی 12وەرنەگیراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سەردانە ڕانەگەیەندراوەکەیدا بۆ عێراق؛ پێنس پێشنیازی پەیوەندییەکی درێژخایەنی لەگەڵ کورد کردووە

سەردانەکەی جێگری سەرۆک هەوڵێک بووە بۆ هێورکردنەوەی نیگەرانییەکانی کوردە عێراقییەکان لە بڕیارەکەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کشانەوەی سەربازەکانی…
Total
0
Share