هێرشەكەی پارتی لە خەلیفان لەزاری گەریلایەكی ڕزگاربووەوە

هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەزاری گەریلایەکی ڕزگاربووی هێرشەکەی خەلیفانەوە وردەكاریی هێرشەكەی ماوەی ڕابردووی پارتی ئاشکرادەکات و دەڵێت، “لە هێرشەكەدا پێنج گەریلا شەهیدبوون، گەریلایەک بە برینداری بەدیلگیراوە و گەریلایەکیش خۆی ڕزگارکردووە”.

ئەمڕۆ یەكشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی وردەکاریی هێرشەکەی شەوی 28ی ئابی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خەلیفان بڵاوكردەوە.

هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، “شەوی 28ی ئاب، گروپێک گەریلا کە لە حەوت کەس پێکدەهاتن، دەیانویست لە قەندیلەوە بچنە بادینان، دەوروبەری کاتژمێر 2:30 خولەکی نیوەشەو، کاتێک گەریلاکان ویستوویانە ئاوی زاپ تێبپەڕێنن، ڕووبەرووی هێرشی هیزەکانی پەدەکە بوونەوە”.

بەوتەی هەپەگە، “بێئەوەی چەکدارەکانی پەدەکە، هیچ هۆشیارییەک بدەن، یان گولـلەی هۆشداری بتەقێنن، ڕاستەوخۆ لە چوار لاوە گولـلەبارانیان کردوون، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بە زانیاریی ڕوون، پێنج هەڤاڵمان شەهیدبوون، ئەگەری زۆر هەیە، هەڤاڵێکمان بە برینداری دەستگیرکرابێت، هەروەها هەڤاڵ حەقی، کە یەکێک لە ئەندامانی گروپەکە بووە و شاهیدی ئەو ڕووداوەیە، توانیویەتی بە زەحمەتییەکی زۆر لەو هێرشە ڕزگاریببێت و دوای ئەوەی گەیشتەوە لای هیزەکانمان، ڕووداوەکە لەزۆر ڕووەوە ڕوونبووەوە”.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاندووە، “پێشتریش بە گەلی کورد و ڕای گشتیمان وتووە، ئەو ڕووداوە بۆ دادوەری و ویژدانی پەدەکە جێدەهێڵین، ئەوە ڕاستیی دۆخەکەیە، دەبێت بۆ گەلەکەمان ڕوونبێت، ئەو ڕووداوە بەبێ هیچ هۆشداریدانێک بە گەریلا و لەسەر بنەمای لەناوبردن پێکهاتووە”.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا هەپەگە دەڵێت، “ئاشکرایە کە بە ئامانجی دەرخستنی شەڕ لەناو کورداندا ئەنجامدراوە، لەگەڵ ئەوەی دەزانن، کە ئێستا شەڕێک لەناو کورداندا دروستببێ، لە زیانی هەموو گەلی کورد دەبێت”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی برسێتییەوە هۆشداری لە دۆخی منداڵانی ئەفغانستان دەدرێت

بابەتی دواتر

كەجەكە: میراتی پەیوەندیی مام جەلال و ئۆجەلان كلیلی بەرەنگاربوونەوەی هێرشەكانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەدهەم بارزانی بۆ سەرۆك بافڵ: سەركەوتنەكەتان رەنگدانەوەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەبێت

ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی، بەبۆنەی سەركەوتنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی…
Total
0
Share