(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بەهێزەوە گەڕایەوە و سێ خاڵی لە ئەتلەتیکۆ داماڵی

یانەی بەرشلۆنە بەئاستێکی بەرزەوە گەڕایەوە نێو کێبڕکێکانی خولی ئیسپانیا و بردنەوەی بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمارکرد.

ئەمشەو یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 23ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نو میوانداریی ئەتلەتیکۆ مەدریدی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لەبەرژەوەندیی کەتەلۆنییەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ئەتلەتی لە خولەکەکانی هەشت، 58 لەلایەن یانیک کاراسکۆ، لویس سوارێزەوە تۆمارکران، یانەی بەرشلۆنە توانی چوار گۆڵ لە خولەکەکانی 10، 21، 43، 49 لەڕێگەی جۆردی ئەلبا، گاڤی، ڕۆناڵد ئاراوخۆ، دانی ئالڤێسەوە تۆماربکات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی بەرشلۆنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 38 و پلەی چوارەمی ڕیزبەندیی یانەکانی لالیگای لە ئەتلەتیکۆ مەدرید داگیرکرد، ئەتلەتیکۆش بە 36 خاڵەوە بۆ پلەی پێنجەم دابەزی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی تۆمارکرد

یانه‌ی یوڤانتۆس پێنجه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌رزی 2021-2022ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر سپیزیا ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یانه‌ی یوڤانتۆس…
Total
0
Share