بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە تەقەکردن و هەڕەشەکردن لە هاوڵاتییان.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك ته‌قەی له هاوڵاتییه‌ك کردبوو، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و توانییان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێك له جۆری كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێك كه به تۆمه‌تباره‌كه بووه”.
لەبارەی حاڵەتی دووەمەوە، پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە، “دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه به زەبری چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردبوو، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه ده‌ستگیربكرێت، له كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌كدا له جۆری كڵاشینكۆف و ده‌مانچه”.