پێشبینییەکانی کەشوهەوای رۆژانی جەژن راگەیەندرا

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، “پێشبینیدەکرێت رۆژى یەکشەممە ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بگۆڕێت، لەگەڵ هاتنى شەپۆلێکى نمە باران و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا بۆ سەر زۆربەى ناوچەکانى هەرێم هاوکات خێرایی با چالاک دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی دووشەممە نمە بارانى پچڕپچڕ و هەورە بروسکە بەردەوام دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانى گەرمیان و رۆژهەڵاتى هەرێم، لە دواینیوەڕۆوە شەپۆلەکە کۆتایی دێت و پلەکانى گەرما (3-5) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە.

ئاشکراشیکرد، پێشبینیدەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکانى دهۆک و هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان رێژەیەکى زیاتر بارانى لێببارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا نەكرێت هاوكارییەكانمان رادەگیرێن

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هۆشداریی توند دەداتە حكومەتی هەرێم و رایدەگەیەنێت، “ئەگەر چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگەدا نەكەن ئەوان ناتوانن لە…
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کرد

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بەهۆی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆمار و تیمی یاوەری و گیان لەدەستدانیان پەیامێکی…
Total
0
Share